خەڵکی خورماتووە

ژنە عومرەکارێکی کورد گیانی لە دەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ژنە عومرەکارێکی خەڵکی دوزخوماتوو، کە ئێستا نیشتەجێ شاری کەرکوکە، بۆ بەجێگەیاندنی سووننەتی عومرە چوبووە سعودیە و ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی وەستانی دڵی کۆچی دوایی کرد.

کەژاڵ غازی تەمەن 64 ساڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری مەککە گیانی لە دەست دا.

سەباح غازی، برای کۆچکردووە و بە 964ی وت، شەوی رابرودو خوشکەکەیان تا کاتی خەوتن بێ کێشە بووە و لە کاتی بانگی بەیانیدا هاوڕێیەکانی ویستوویانە بەخەبەری بێنن بۆ نوێژی بەیانی، بەڵام هەڵنەستاوەتەوە، پاشان دەستبەجێ گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە بەهۆی وەستانی دڵیەوە گیانی لەدەستداوە،

وتیشی، لەسەر رەزامەندیی خۆمان بڕیارە لە حەرەمی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.

له‌ سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی عومرەی ئەمساڵ تا ئێستا، ئەمە دووەم عومرەکاری کوردی خەڵکی خورماتووە لە سعودیە کۆچی دوایی دەکات، کە ئەویتریان پیاوێک بوو.

دوو عومرەکاری کورد لە مەککە کۆچی دواییان کرد

دوو عومرەکاری کورد لە مەککە کۆچی دواییان کرد