دیمەنی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان. وێنە. 964
کەلار
ئەو زیندانیەی لە نەخۆشخانەوە هەڵات دەستگیر کرایەوە
964+
توانا نەقی
شەوی رابردوو زیندانیەک برایە نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام لەوکاتەدا ھەڵات و ئێستا خۆی رادەستی ئاسایش کردووە.
هەر ئەو کات سەرچاوەیەکی ئاگادار بە 964ى وت، “زیندانیەکە بۆ چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەڵام فرسەتی ھێناوە و رایکردوە”
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی باڵا لە پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایش و پۆلیسەوە دوەری ئەو شوێنە درابوو کە ئەو زیندانیە راکردووەی لێ بووە ئەویش لە ترسا خۆی رادەستی ئاسایش کردووە لە بری پۆلیس.
وتیشی، هێشتا ئاسایش رادەستی ئەوانی نەکردووەتەوە دەبێت بە پێی رێکاری یاسایی ئاسایش ئەو تۆمەتبارە بداتەوە دەست پۆلیس.