چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن
مامۆستایانی قەڵادزێ هۆشداری لە بەردەوامبوونی بایکۆت دەدەن
964+
محەمەد عەلی- قەڵادزێ
ئەمڕۆ لەقەڵادزێ، دەستەی سەرپەرشتیاری مامۆستایانی ناڕازی لە پشدەر کۆبوونەوە و لەناو پارکی شاری قەڵادزێ چەند بڕیارێکی تازەیان دا، سەبارەت بەو پێشهاتانەی لەم چەند رۆژانەدا روویان داوە،
سامان محەمەد لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بۆ 964 وتی، بڕیار وابوو سبەی لە بەردەم پارکی شکۆ خۆپێشاندان بکەن، بەڵام لەبەرچەند هۆکارێک گردبوونەوەکەیان بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخستووە.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە لە زۆربەی ئەو شار و ناوچانەی بایکۆتی خوێندن کرابوو، دەوام دەستیپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ لە قەڵادزێش چەند قوتابخانەیەک دەرگاکانیان بە رووی قوتابیاندا کردەوە و دەوامیان کرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا