سەر رێگەى قوتابخانەیە

زبڵ و پاشماوەى مریشکى مردارەوە بوو دانیشتوانى گەڕەکێکى رانیەى بێزار کردووە

964+

ژێوار خدر- رانیە

زبڵ و خاشاک و پاشماوەى مریشکى مردارەوەبوو، تەنگى بە دانیشتوانى گەڕەکى ئازادى شارى رانیە هەڵچنیووە، ئەوان نیگەرانن و داواى چارەسەر دەکەن.

دیمەنەکانى 964، پیشانى دەدەن کە زبڵ و خاشاک و مریشکى مردارەوە بوو لەو گەڕەکە فڕێدراون و بۆنێکى ناخۆشى بڵاوکردووەتەوە.

د.رزگار یەکێک لە دانیشتوانى گەڕەکە بۆ 964 قسەى کردووە، وێڕاى پیشاندانى بێزارى و نیگەرانى دەڵێت: وامان لێهاتووە  هەر کە لە دەوام هاتینەوە بچینە ژوورەوە و نەیەینە دەرەوە.

بە وتەى ئەو هاوڵاتییە، لەبەر ئەوەى قوتابخانەى میدیاى بنەڕەتى لە نزیک ئەو پاشماوانەیە و رێگاى قوتابیانە، مەترسى بۆسەر تەندروستى منداڵان دروستکردووە.

هەرچەندە شارەوانى چەند جارێک پاشماوەکانى لابردووە، بەڵام وەک ئەو هاوڵاتییە باسى لێوەدەکات، دواى دوو رۆژ وەک خۆى لێدێتەوە، بۆیە داوا دەکات چارەسەر ئەو کێشەیەیان بۆ بکرێت.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

بۆنی چڵکاو گەڕەکێکی بەحرکەی هەراسانکردووە

بۆنی چڵکاو گەڕەکێکی بەحرکەی هەراسانکردووە