هەولێر زۆرترین رێژەی باران بارینی تۆمارکردووە

ئەمشەو شەپۆلە بەهێزەکەی باران بەتەواوی لاواز دەبێت

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە ئەمشەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەکەی چەند شەوی رابردوو کۆتایی دێت و لەسەر ئاسمانی هەولێر بەتەواوی لاواز دەبێت.

بەگوێرەی پیشبینیەکان باران بارین تەنیا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆك بەردەوام دەبێت، بەڵام بە گشتی ئەو کاریگەریەی نامێنێت.

لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی باران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووە و بەوهۆیەوە سەدان ماڵ لەناوچە جیاوازەکان دووچاری زیان بوونەوە و لافاو زیانی بەچەندین پرد گەیاند.

لە کەلار بەهۆی لافاو 200 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە

لە کەلار بەهۆی لافاو 200 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە

لەماوەی 12 کاتژمێرى رابردوو بەم شێوەیە رێژەی باران بارین تۆمارکراوە.

هەولێر 18.1 ملم
سلێمانى 10.1 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ 4 ملم
پیرمام 6.4 ملم
زاخۆ 5.4 ملم
شەقڵاوە 4 ملم
خەبات 5.2 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
بامەرنێ 2 ملم
بارزان 5.2 ملم
بازیان 14.2 ملم
دەربەندیخان 11 ملم
دوکان 7.4 ملم
حاجى ئۆمەران 2.8 ملم
هەڵەبجە 8.2 ملم
هەڵشۆ 5.2 ملم
مانگێش 16.8 ملم
مەیدان 11.4 ملم
سۆران 4.8 ملم
پێنجوێن 5.6 ملم
ماوەت 8.4 ملم
باتوفە 5.2 ملم
مێرگەسور 2.4 ملم
سیدەکان 5 ملم
چۆمان 3.6 ملم

باران و لافاو چەند پردى رووخاندووە؟

باران و لافاو چەند پردى رووخاندووە؟