دیمه‌نێكی نوێی به‌نداوى به‌ستۆڕه... وێنه: قایمقامیه‌تى پیرمام.
زیاتر له 700 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى گلداوه‌ته‌وه
سۆراغ: به‌نداوى به‌ستۆڕه سه‌لامه‌ته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى پیرمام ده‌ڵێت، هیچ كێشه و گرفتێك له به‌نداوى به‌ستۆڕه دروستنه‌بووه و كاركردنیش تێدا به‌رده‌وامه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك كه گوایه به‌هۆى زۆرى بارانبارینه‌وه، كێشه له به‌نداوى به‌ستۆڕه دروستبووه و كاركردنیش تێیدا وه‌ستاوه، 964 په‌یوه‌ندی به حامید ئیسماعیل كاكه‌یی قایمقامى قه‌زاى پیرمام كرد و ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و به‌نداوه هه‌بێت.
وتیشی “به‌هۆى بارانى ئه‌م دواییه زیاتر له 700 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاویشی گلداوه‌ته‌وه و گلدانه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ش نه‌بووه‌ته كێشه بۆ ئه‌م به‌نداوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كێشه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ى هه‌ناره هه‌بووه كه به‌هۆى هاتنه‌خواره‌وه‌ى به‌رد و قوڕولیته رێگاكه گیرابوو، به‌ڵام ده‌ڵێت، رێگاكه‌ش پاككراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه‌متر له ساڵێكه ده‌ست به كاره‌كانى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه كراوه، تا ئێستاش هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كاركردنه‌كه‌ى دروست نه‌بوه.
قایمقام ده‌ڵێت، زیاتر له 70%ـى كاره‌كانى دروستكردنى ته‌واو كراوه و به‌رده‌وامیش كارى تێدا ده‌كرێت و رۆژانه‌ش 50 سانتیمه‌تر به‌نداوه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌پێی نه‌خشه‌ى په‌سه‌ندكراو، به‌رزى به‌نداوه‌كه 30 مه‌تر و درێژه‌یه‌كه‌شی 690 مه‌تر ده‌بێت، پانى له ژێره‌وه 160 مه‌تر و به‌رزترین خاڵى به‌نداوه‌كه‌ش له‌كاتى ته‌واوبووندا ده‌بێته 10 مه‌تر.
پێشتر شێرکۆ شەریف، سەرپەرشتیاری بەنداوەکە بە 964 ـى وتبوو، کە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و بە یەک ساڵ پڕ ئاو دەبێت، بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە سەر رێڕەوی ئاوی بارانی ناوچەکە کە ساڵانە 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئاوی بارانی پێدا تێپەڕ دەبێت.