زیانەکان چى بوون؟

بەرەبەیانى ئەمڕۆ باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیران ئاگرى گرت

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاگرى گرت؟

ئاگرەکە لە کاتژمێر 1:00ـى بەرەبەیان لە باڵەخانەکە کەوتەوە، بەپێى ئەو دیمەنانەى سۆشیال میدیاى 964 بڵاوى کردووەتەوە، دووکەڵێکى زۆر باڵەخانەکەى داپۆشیووە و ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى لە شوینى رووداوەکە بوون.

964 دەزانێت، هەرچەندە بە کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام تائێستا هیچ لە بارەى زیانەکانەوە نە لەلایەن حکومەت خۆیەوە نە لەلایەن بەرگرى شارستانییەوە نەخراوەتەڕوو.

964 هەوڵیداوە پەیوەندی بە لایەنە بەرپرسەکان بکات بۆ زانینی زانیاریی زیاتر و زیانەکان، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک بەردەست نەبوو.

هەموو باڵەخانەکانی هەولێر پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت

هەموو باڵەخانەکانی هەولێر پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت