لە سلێمانی
لافاو زیانی بە بەشێک لە ماڵەکانی کەنەکەوە گەیاندووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەهۆی بارانەکەی شەوی رابردووەوە یەکێک لەو گەڕەکانەی کە زیانی زۆر بەر ماڵەکانی کەوت گەڕەکی کەنەکەوە بوو لە سلێمانی کە ئاو چووتە زۆرێک لە ماڵەکانەوە.
یەکێک لە خاوەنی ماڵەکان بۆ 964 دەڵێت، لە کاتژمێر 7:00 بەیانییەوە خەریکی پاککردنەوەن هێشتا هیچیان نەکردووە زیان بەر کەلوپەلی ماڵەکەیان کەوتووە.
وتیشی، زیاتر لە 30 سانتیم ئاو چووتە ماڵیانەوە و ماڵەکەیان چوڵکردووە.
ئەو خاوەن ماڵە ئاماژەی بەوەشکرد، دەمێکە داوایان کردووە رێڕەوی ئاوی بارانا و بخەنە چەمی کەنەکەوە بەڵام بە قسەیان نەکردوون و ساڵانە ئەو حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی