شەڕ بووە

لە کەرکوک دوو برا بە گولـلە و چەقۆ بریندارکران

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە گەڕەکی رەحیماواى شارى کەرکوک دوو برا لەگەڵ چەند کەسێک دەبێتە شەڕیان و بەهۆیەوە هەردوو براکە بریندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ هەینی روویداوە و بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوا کە بۆ 964ـی قسەی کردووە، ئەو گەنجانە شەوی رابردوو شەڕیان کردوە و پاشان بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەبێتەوە شەڕیان.

ئاشکراشى کردووە، دوو براکە کە تەمەنیان 23 ساڵ و 27 ساڵە، بە گولـلە و چەقۆ بریندار دکراون و رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک دەکرێن.

لەبارەى هۆکارى دروستبوونى شەڕەکەوە، سەرچاوەکەى پۆلیس لەبەر رەوتى لێکۆڵینەوە ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەکى دیکە بدرکێنێت.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژنێک کوژرا

لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژنێک کوژرا