دەرچووی کام بەشانە؟
پەروەردەی پێنجوێن پێویستی بە وانەبێژە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزای پێنجوێن مامۆستای وانەبێژی نوێ دادەمەزرێنێت و داوا لە دەرچووانی زانکۆ دەکات سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.2.2023 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزای پێنجوێن داوای لە دەرچووانی زانکۆی چەند بەشێكی تایبەت کردووە، کە خواستی بوون بە وانەبێژیان هەیە سەردانیان بکەن.
لەو بارەیەوە ئەسعەد جافر بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، پێویستیان بە وانەبێژ هەیە بۆ ئەوەی جێگای ئەو مامۆستایانە بگرنەوە کە بەردەوامن لە بایکۆت.
وتیشی، ئەو کەسانەی سەردانیان دەکەن فۆڕمێک پڕ دەکەنەوە و لە نزیکترین کاتدا وەک مامۆستای وانەبێژ دەستبەکار دەبن.
باسی لەوەش کرد، ئەو کەسانەی کە فۆڕم پڕ دەکەنەوە دەبێت دانیشتووی سنوری قەزای پێنجوێن بن و دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکان و زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و بەشەکانی زانستی کیمیا، فیزیا، بایۆلۆجی و کۆمەڵایەتی بن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی خوێندنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له سنووره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین مامۆستایانی هه‌میشه‌یی و وانه‌بێژ بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه و راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه، هه‌روه‌ها دانه‌مه‌زراندنی وانه‌بێژ به هه‌میشه‌یی، تا ئێستاش ده‌یان خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌یان كردووه.
به‌م دواییه دوای فشاری زۆری ئیداره‌ی ئه‌و شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه و هه‌روه‌ها كه‌سوكاری قوتابیان و ترسی له‌ده‌ستچوونی خوێندنی ئه‌مساڵ، له به‌شێك له‌و شوێنانه خوێندن ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و وانه‌بێژان له بایكۆت به‌رده‌وامن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی