پرۆژەکە بەردەوامە

لە خانەقین لەسەر چیمەنتۆکردنی گەڕەکێک هەرا دروستبوو

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی خانەقین هەستا بە چیمەنتۆکردنی گەڕەکێکی پشت یاریگای خانەقین و پێش تەواو بوونی هەرا دروستبوو.

ئەوس مەهداوی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە سەردانێکیدا بۆ پڕۆژەکە بەڵێنی وەستاندن و تێکدانی چیمەنتۆی گەڕەکەکەیدا بە بیانووی ئەوەی بەرزی چیمەنتۆ 12 سانتیمە لەکاتێکدا خۆی دەبێت 15 بێت و لە هەمان کاتدا “شۆستەی جادەکە راست نییە.”

لەبەرامبەردا، سەلام داویە سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پرۆژەکە قسەکانی ئەوس مەهداوی رەتکردەوە و وتی، “کارەکانمان بەردەوامە و هیچ ناوەستین و ئەم کارە بە سەرپەرشتی قایمقامیەت کراوە و ئەندازیاری سەرپەرشتیار هەیە و هەر کەم و کورتییەک هەبێت لیژنەی لێکۆڵینەوە هەیە، بەرزی سەبەکەش لە ناوەڕاستدا 18 سانتیمە و هەردوو دیوەکان 15 سانتیمە کە ئەمەشیان زیاترە لەو ستانداردەی کە کاری پێدەکرێت.“

ئەو کەرەستە بیناسازیانەی کە بۆ چیمەنتۆکردنی شەقامەکان بەکارهاتوون، زیادەی پرۆژەیەکی دیکەی چیمەنتۆکردنن کە لە چەند گەڕەکێکی پشت یاریگای خانەقینن بەکارهێندراون.

حسێن دەلۆ، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری قایمقامییەتی خانەقین بە 964ـی وت، “ پرۆژەی چیمەنتۆکردنی چەند گەڕەکێکی پشت یاریگای خانەقینمان هەبوو پاش تەواو بوونی هەندێک زیادمان مایەوە، بڕیارمان دا ئەم کۆڵانەی پێ چیمەنتۆ بکەین هەرچەندە لە ناو کەشفەکەدا نەبوو، سەرجەم قیاساتەکانی کارەکەشمان تەواوە و تەواوی کارەکە دەکەین و ئامادەین هەر لیژنەیەک لێکۆڵینەوە لە کارەکە بکات.“

یانزە ساڵە دوو سایدکردنی رێگای نێوان خانەقین و کەلار ت...

یانزە ساڵە دوو سایدکردنی رێگای نێوان خانەقین و کەلار تەواو نەکراوە