دیمه‌نێكی كاتى رشاندن كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه
رێنمایییه‌كان بۆ هه‌موو وه‌رزێكه
كشتو‌كاڵى سۆران رێنمایی “رشاندنى زستانه” ده‌داته جوتیاران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى سۆران به چه‌ند رێنماییه‌ك جوتیاران له‌باره‌ى رشاندنى به‌روبومه‌كانیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت، ئه‌م رشاندنه ساڵى یه‌كجاره.
كامه‌ران مامه‌ند، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، رشاندنى به‌روبوومه‌كانى كشتو‌كاڵى ساڵى یه‌كجار ده‌كرێت، ئه‌ویش له‌هه‌ر كام وه‌رزبێت ئاساییه، ئه‌وه‌ى ئێستا پێویسته ئه‌نجامى بده‌ن رشاندنى زستانه‌یه.
وتیشی “گرنگه جوتیاران پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بن بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو كێشه‌و گرفت بۆ به‌روبوومه‌كانیان دروست نه‌بێت”.
له‌و رێنماییانه‌ى كه كشتو‌كاڵى سۆران بۆ جوتیاران بڵاویكردووه‌ته‌وه بریتین له رشاندن یاخود شوشتنەوەی دارەکان بۆ پاراستنیان لە مێروو و حەشەراتەکان.
چۆن و کەی دەبێت بەکاریبهێنیت؟!
1- پێش گوڵکردن و دەرکەوتنی گەڵای دار بەکاربێنە.
2- بەهیچ شێوەیەک نابێت ئاوی باران بەدارەکەوە بێت.
3- نابێت بەکاربێنیت لەکاتی بوونی شۆختە یاخود پلەی گەرمی لە ژێر سفری سیلیزی بێت.
4- واباشترە لەکاتی رشاندنی زستانە قرکەرێکی قەلاچۆکردن بەکاربهێنی.
سودەکانی:
1- بەڕێژەیەکی زۆر دارەکەت دەپارێزێت لەکرمی دار خۆر و مێروو.
2- ئەو ساڵەی ئەو زەیتە بەکاردەهێنی بەرهەمەکەی جوانتر دەبێت
3- هێڵکەی مێروو لەناودەبات.