فۆڕم پڕبکەنەوە و چاوەڕێ بن

دوزخورماتوو 556 پلەی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست پێدرا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بە بڕیاری پەروەردەی سەڵاحەدین، 556 پلەی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ قەزای دوزخورماتوو دەبێت، هەر سێ نەتەوەی قەزاکە دەتوانن لە ئەمڕۆ وە فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت، جگە لە دوزخورماتوو، هەردوو ناحیەی ئامرلی و سلێمان بەگیش دەگرێتەوە،  ئەم فۆڕمە لە چوارچێوەی دامەزراندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراقە کە بڕیاریداوە دەست بە دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بکات.

ریاز عەلی بەڕێوەبەری بەشی عەرەبی، لە پەروەردەی دوزخورماتوو بە 964ی وت، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە، و رۆژانە لەکاتژمێر 8:00ی بەیانیەوە تاوەکو 4:00ی ئێوارە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە بکەن.

رۆژی شەممە، وەک کۆتا رۆژی پڕکردنەوەی فۆڕم دیاری کراوە، بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە بێت، لە رۆژی یەکشەممە 18.2.2024 لیژنەیەک دەستدەکەن بە جیاکردنەوەی فۆرمەکان، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە شایستەی دامەزراندنن و پاشان ناوە وەرگیراوەکان بەلیستێک بڵاو دەکرێنەوە.

لەسنوری قەزای دوزخورماتوو زیاتر لە دوو هەزار دەرچوو هەیە، لەو رێژەیەش 556 دەرچوو مافی دامەزراندنیان پێ دەدرێت، بەپێی نمرە و ساڵەکانی دەرچوونیان، ئەوانەشی کە خاوەن شەهید و کەمئەندامن چانسیان زیاترە، وەک فەرمانبەر ئیداریی یان مامۆستا لە سنووری قەزاکەدا دابمەزرێن.

لەبارەی کوشتنی سەگەکانی دوزخورماتوو بە ژەهر پارێزگای ...

لەبارەی کوشتنی سەگەکانی دوزخورماتوو بە ژەهر پارێزگای سەڵاحەدین لیژنەی پێکهێنا

گۆڕستانەکانی دوزخورماتوو شوێنی مردووی تێدا نەماوە

گۆڕستانەکانی دوزخورماتوو شوێنی مردووی تێدا نەماوە

پۆندەکەی هیوا لە دوزخورماتوو پڕ ئاو بووە

پۆندەکەی هیوا لە دوزخورماتوو پڕ ئاو بووە