قوتابیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە تەماشای پرسیارەکان دەکات _ وێنە: 964
بۆ تاقیکردنەوەکانە
پەروەردە بڵاویکردەوە چی بۆ خوێندکارانی پۆلی 9ی بنەڕەتی داخڵە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024، لیستی وانەی سەرجەم بابەتەکانی بڵاوکردەوە کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی دەبنە بابەتی داخڵکراو و پرسیارییان تێدا دێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە نووسراوەکەی ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکان کردووە، خشتەی ئەو بابەتانەی تێدا هاتووە، کە داواکراوە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، قوتابیان دەبێت ئاگاداربن، بابەتە داخڵکراوەکان بەپێی کتێبە چاپکراوە نوێیەکان دەبێت.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی 14 تا 23ـی ئایاری 2024 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت.
خشتەی وانە داخڵکراوەکان: