لە عێراق سێیەمە

زانکۆى سلێمانى یەکەمە

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بە پێی نوێترین راپۆرتی وێب ئۆف ساینس (WoS)، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.

ریزبەندییەکە پشتبەستە بە ژمارەی توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی کە لە نێوان ساڵانی (2019- 2023)، بڵاوکراوەتەوە و بە وتەى زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی بە 964ی وت،”بۆ پێوەرو بنەمای ریزبەندیەكە داتای ساڵانی پێنج ساڵ لەلایەن ئەو تۆڕەوە وەرگیراوە، لەو ماوەیەدا دووهەزارو هەشت توێژینەوەی كوالێتی بەرز بڵاوبووەتەوە “.

یەکێکى دیکە لەو هۆکارانەى کە وایکردووە زانکۆى سلێمانى لەسەر ئاستى هەرێم یەکەم بێت، بەکارهێنانى ئەو توێژینەوانەى زانکۆى سلێمانییە لەلایەن توێژەرە نێودەوڵەتییەكانەوە، وەک ئەوەى یاریدەدەرى زانکۆى سلێمانیش ئاشکراى کردووە، لە ماوەی پێنج ساڵدا 25هەزار جار توێژینەوەكانی زانكۆی سلێمانی لەگۆڤارە كوالێتی بەرزەكانی جیهان بەكارهاتون.

لە ماوەی چوار ساڵی پێشوو، زانكۆی سلێمانی لە پلەی 10ـى ریزبەندییەكە بوو، پار ساڵ هاتە ریزبەندی پێنجەم و بۆ ئەمساڵیش سێیەمی ریزبەندیەكەی گرتووە، لە كۆی 56 توێژەری كاریگەری عێراقیش، 27 توێژەریان لە زانكۆكانی هەرێمن و زانكۆی سلێمانیش خاوەنی 9 توێژەری كاریگەرە.

Web of Science، تۆڕێکى جیهانییە بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى کە لە پێكهاتووە لە تۆڕێک گۆڤاری باوەڕپێكراو، ساڵانە ریزبەندی زانكۆ جیهانییەكان دەكەن.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی شەنگهای جیهانی پلەیەکی باش...

زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی شەنگهای جیهانی پلەیەکی باشی بەدەستهێنا