چەند بەشێکی بۆ زیاددەکرێت

نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی هەولێر دەستیپێکردووە بەڵام گرفتی بۆ دروستبووە

964+

فەهمی نەبی

ماوەی ساڵێکە زیادکردنی چەند بەشێک لە مۆزخانەی هەولێر دەستیپێکردووە، بەڵام وەک بەڕێوەبەری ئەو مۆزەخانەیە دەیڵێت، بەهۆی دواکەوتنی سلفەوە کارەکانیان بە خاوی بەڕێوە دەچێت.

نادر بابەک بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە 964ی وت، “نۆژەنکردنەوەی بەشی پێشەوەی شوێنەواری هەولێر دەستیپێکردووە لەگەڵ ئەوەدا چەند بەشێکی دیکەی بۆ زیاددەکرێت، بەڵام سێ مانگە تەنیا سلفەیەکی 20 ملیۆنیمان وەرگرتووە لەو بڕەش %20ی بڕاوە ئاوا بڕوا تا ساڵێکی دیکەش تەواو نابێت”.

بەوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، بەنیازن لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی کافتریا و بەشی دووبارە دروستکردنەوەی هاوشێوەکانی کەرەستە شوێنەواریەکان بۆ بە بازاڕکردن (مارکێتینگ) زیادبکرێت.

سەبارەت بە دروستکردنی مۆزەخانەی نیشتیمانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر دەڵێت، ماوەی دوو ساڵە ئەو پڕۆژەیە هەیە، بەڵام چونکە کێشە لەگەڵ کۆمپانیاکە هەیە سەبارەت بە زیادکردنی هەندێک بەش لە دیزاینەکەی، پڕۆژەکە وەرنەگیراوە.

مۆزەخانەی هەولێر ساڵی 1985 دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی 1989 تەواو کراوە، بەڵام ساڵێک دەواتر کراوەتەوە، لە مۆزەخانەکە شوێنەواری زیاتر لە 60 هەزار ساڵی تێدایە، بەشێک لە شوێنەوارەکان بۆ چاخی بەردینی نوێ دەگەڕێنەوە، بەشێکی دیکەیان بۆ سەردەمی سۆمەری، ئەکەدی، بابلی و ئاشوری دەگەڕێتەوە.

ئەمریکا شوێنەوارە

ئەمریکا شوێنەوارە "دزراوەکانی" هەرێم دەگەڕێنێتەوە

کنە و پشکنین لە دوو شوێنی شوێنەواری هەولێر دەستیپێکرد

کنە و پشکنین لە دوو شوێنی شوێنەواری هەولێر دەستیپێکرد