پێشنیاز بۆ لێبوردنى ته‌ندروستی ده‌كرێت لەناو بەندکراوەکان
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی گه‌یشتووەتە پەرلەمان، دوو لیژنه راپسپێردراون راپۆرت ئاماده بكه‌ن، هەروەها پێشنیازێكیش هه‌یه لێبوردنى ته‌ندروستی بۆ به‌شێك له سزادراوه نه‌خۆشه‌كان ده‌ربكرێت.
گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌رله‌مان، بۆ +964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌باره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بارگرانیی و قه‌ره‌باڵغیه‌یه كه له‌ناو چاكسازییه‌كانى هه‌رێم به‌دی ده‌كرێن.
گوڵستان وتیشی “سزاى جێگره‌وه‌مان پێشنیاز كردووه بۆ ئه‌وانه‌ى حوكمى تۆمه‌تێكی سووكیان هه‌یه، به‌ڵام سزایه‌كى قورس دراون”.
+964 دەزانێت، بەشێک لەو پەرلەمانتارانە نامه‌یه‌یان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمی كوردستان كردووە، بۆ ئه‌وه‌ى لاى ئه‌وانیش قه‌ناعه‌تێك له‌باره‌ى سزای جێگره‌وه دروست ببێ و له‌ناو ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
پێشنیازێكی دیكه، كه گوڵستان سه‌عید باسی ده‌كات، كاركردنه له‌سه‌ر لێبوردنێكى ته‌ندروستى بۆ ئه‌و سزادراوانه‌ى نه‌خۆشن.
“كار له‌سه‌ر پێشنیازێك ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم لێبوردنێكی ته‌ندروستى بۆ ئه‌و سزادراوانه ده‌ربكات، كه له‌ناو چاكسازیه‌كاندا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه بارى ته‌ندروستیان خراپه و شه‌كه‌تن”، پەرلەمانتارەکە وای وت.
دوێنێ یەکشەممە، 8ی كانوونى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى لێبوردنى گشتى و دۆخى چاكسازییه‌كانى هه‌رێم ئه‌نجامدرا، كه تیایدا نوێنه‌رانى حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و وه‌زاره‌ته‌كانى كار و ناوخۆ، ئاماده‌ى بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى +964، لەھەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ‌جار لێبوردنی گشتی لە ساڵەکانی 2007 و 2012 و 2017 بۆ سزدراوان دەرچووە و نزیکەی حەوت ھەزار کەس لێی سوودمەند بوون.