دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى خانووه پلاستیكییه‌كان به‌سه‌ر جوتیارانى خانكێ. وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى خانكێ
بۆ چاندنی خەیار و تەماتەیە
20 خانووى پلاستیكى به تیروپشك درانه جوتیارانى خانكێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ 20 جوتیارى سنووره‌كه خانووی پلاستیکیان بەسەردابەشکرا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، رێكخراوى AVSI خانووه‌كانى دابین كردوون.
رێكخراوى AVSI ئیتاڵى بۆ هاوكارى، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له سنوورى پارێزگاى دهۆك كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى كشتو‌كاڵى دەکات و گرنگی به چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كان ده‌دات.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، به‌هاوكارى قایمقامییه‌تى سێمێل، رێكخراوى AVSI ته‌واوى ئه‌م خانووانه‌ى بۆ به‌شێكی جوتیاران دابینكردووه.
خانووه‌كان هه‌موو پێداویستییه‌كى كشتوكاڵكردنیان له‌گه‌ڵدایه و به‌شێوه‌ى پارچه دراونه‌ته جوتیاران.
وتیشی “40 جوتیارى سنوورى ناحیه ناوی خۆیان تۆماركردبوو، به‌ڵام له‌رێگه‌ى تیر‌و پشكه‌وه بۆ 20 جوتیار ده‌رچوو”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، جوتیاران ئه‌م خانووانه بۆ به‌رهه‌مهێنانى هه‌ندێك به‌روبووم به‌كارده‌هێنن له‌وانه‌ش خه‌یار و ته‌ماته.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له ناحیه‌ى خانكێ هه‌یه، ساڵانه به سه‌دان دۆنم زه‌وى له سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه، به به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان ده‌چێندرێت و سه‌رچاوه‌ى ئاو بۆ كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌ش به‌شێكی ئه‌و ئاوه‌یه كه له به‌نداوى موسڵه‌وه به خانكێ كۆندا ده‌ڕوات.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئاشكرای ده‌كات، دابینكردنى ئه‌م خانووه پلاستیكییانه هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ئه‌م رێكخراوه‌یه بۆ یارمه‌تیدانى جوتیارانى سنووره‌كه و له‌داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.