ئاژەڵە کێوییەکان ئاوی لیدەخۆنەوە

پۆندەکەی هیوا لە دوزخورماتوو پڕ ئاو بووە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتیەکی خەڵکی قەزای دوزخورماتوو بەناوی هیوا جاسم، چوار مانگ بەر لە ئێستا لە ناوچەی داودە هەستا بە دروستکردنی پۆندێک تاوەکو باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە بۆ رزگاربوونیان لە تینوێتی سوودی لێ ببینن.

ئێستا پۆندەکە پڕ ئاو بووە، جگە لەسود بینینی باڵندە و ئاژەڵەکێوییەکان، هیوا نزیکەی 80 دار و نەمامی بچوکی لەدەوری بەنداوەکە ناشتووە بۆ جوانکردنی سیمای ناوچەکە.

هیوا دەڵێت، چەند کانییەک هەن لەو دەوروبەرە کە ئاسانکارییان کردووە بۆ دروستکردنی پۆندەکە.

دەشڵێت، “لەهەوڵدام بەم نزیکانە چەند پۆندێکی تریش لە ناوچەکە دروست بکەم بۆ ئەوەی لەوەرزی هاوین و گەرمادا چیتر مەترسی تینوێتی بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان دروست نەبێت”.

ئەم پۆندەی کە هیوا دروستی کردووە، لەگوندی ئومەرەسور، لەناوچەی داودە، درێژییەکەی 500 مەتر دەبێت و پانیەکەشی زیاترە لە 250 مەتر و لەئێستادا بەئاوی باران بەنداوەکە پڕئاو بووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دیوارێک لەناو بەنداوی قەرەداغ دەرکەوت و شارەوانی دوزخ...

دیوارێک لەناو بەنداوی قەرەداغ دەرکەوت و شارەوانی دوزخورماتوو بە جارێک 35 دوکانی سزادا