بۆ وەرگرتنى زەوى

کەسوکارى ئەنفالکراوان و شەهیدان ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

شارەوانى کەلار، ئاگاداری کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات، لەمڕۆوە بۆ ماوەى یەک هەفتە سەردانیان بکەن.

بەپێى ئاگادارییەکە، کە ئاگادارى 105 کەس لە کەسوکارى ئەنفالکراوان و شەهیدان و زایندانیانى سیاسى کراوە و پێشتر ژمارەیان وەرگرتوە بۆ وەرگرتنی زەوی، شارەوانى کەلار دەڵێت: لە رۆژی یەکشەممەوە تاماوەی هەفتەیەک سەردانمان بکەن بەمەبەستی وردبینیکردنی ناوەکان و پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆیان.

داواشکراوە، کەسوکارى ئەو کەسانە پێویستە ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی ببا بۆ شارەوانى.

شارەوانى کەلار بەپێى ریزبەندى، هەفتانە لیستێک ناوى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفابکراوان و زیندانیانى سیاسى ئاگادار دەکاتەوە، ئەوەش بەمەبەستی وردبین کردن و پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆیان.

لیستى ناوەکان:

+964صورة من منصة (شبكة):
لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە تەنیشت شەقامەکانى کەلار پار...

لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە تەنیشت شەقامەکانى کەلار پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت