دیوانی وەقفی سونی رایگەیاندووە

سبەی یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە

964+

فەهمی نەبی

دیوانی وەقفی سونی رایگەیاند، سبەی یەکشەممە 11.2.2024 یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە، لەسەر ئەو بنەمایە 29 یان 30 رۆژی ماوە بۆ مانگی رەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە 964ی وت، ئێوارەی رۆژی 29ی مانگی شەعبان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ دادەنیشێت بڕیار دەدات کە ئەم مانگە 30 رۆژە یان 29 و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت.

مانگی شەعبان لە ریزبەندی ساڵی کۆچی هەشتەم مانگە و لە مێژووی ئیسلامدا وەک مانگێکی پیرۆز سەیرە دەکرێت و موسوڵمانان لەو مانگەدا بەشێک لە رۆژەکانی بەرۆژوو دەبن.

یوزارسیف بۆ رەمەزان دەبێتە پاڵەوانی درامایەکی عێراقی

یوزارسیف بۆ رەمەزان دەبێتە پاڵەوانی درامایەکی عێراقی