لە ناحیەی تازە

بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوو گەنجی گوندی عەباداتی سەر بە ناحیەی تازە لە کاتی کارکردن لە کێڵگەکەیان تراکتۆرەکەیان وەگەڕاوە و هەردووکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە روویداوە، ئەحمەد بەیاتی کارمەندی بنکەی تەندروستی تازە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ تەرمی دوو گەنجیان هێنایە بنکەی تەندروستی تازە، یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵ بوو ئەوەی دیکەیان تەمەنی 18 ساڵ بوو، تەرمی هەردوو گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

بەوتەی ئەو کارمەندی بنکەی تەندروستی ناحیەی تازە، ئەو دوو گەنجە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی بوون لە کێڵگەی گوندەکەیان، تراکتۆر بەسەریاندا وەرگەڕاوە و هەر ئەو کاتە گیانیان لەدەستدا بوو.

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گی...

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا