دوو یانەی کوردستان یارییان هەیە

ئه‌مڕۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یارییه‌كانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه‌ وه‌ستاوه‌.

ئه‌مڕۆ به‌ ئه‌نجامدانی 4 یاری، گه‌ڕی 13ی خوله‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و تێیدا له‌ یه‌كه‌م یارییدا حدوود و زاخۆ له‌ به‌غدا له‌ كاتژمێر 02:00 به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
دواتر له‌ كاتژمێر 04:30 یاریی دهۆك و قاسم له‌ دهۆك و یاریی ته‌ڵه‌به‌ و نه‌فتی به‌سڕه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

دوایاریی ئه‌مڕۆ له‌ نێوان قوه‌ی جه‌وییه‌ و مینا له‌ كاتژمێر 09:30ی شه‌و له‌ یاریگه‌ی شه‌عب له‌ به‌غدا ده‌بێت.

خولی ئەستێرەکانی عێراق ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بووه‌ته‌ سیستمی پیشه‌گه‌ری و ناوه‌كه‌شی بۆ “خولی ئەستێرەکان” گۆڕاوه‌.

خوله‌كه‌، لە بە بەشداریی 20 یانە بەڕێوەدەچێت، له‌ 31.12.2023ـه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ جامی ئاسیا له‌ قه‌ته‌ڕ، كه‌ له‌ قۆناغی 16 له‌سه‌ر ده‌ستی ئوردن كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ مه‌رج ركابه‌ری پله‌كانی پێشه‌و...

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ مه‌رج ركابه‌ری پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خولی عێراق ده‌كات