عەلی بە بڵاوکردنەوەی وێنەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئاواتەکەی هاتەدی و شەقامی کوردیشی توڕە کرد

+964
بڵند عوسمان

ئەو گەنجەی کە ماوەیەک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای بینینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردبوو، ئاواتەکەی هاتەدی و شەقامی کوردیشی توڕە کرد.

دوێنێ شەممە حەوتی کانونی دووەم، گەنجێکی بە ڕەگەز عەڕەبی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە ئەمەش ناڕەزایی و دەنگدانەوەی زۆری سۆشیال میدیای کوردی بەدوادا هات.

گەنجەکە ناوی عەلی عادلە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشتر بە شێوەیەکی تەنز ئامێز رەخنەی لە حکومەتی عێڕاق گرتبوو سەبارەت بە خراپی خزمەتگوزارییەکان و لەبەرامبەردا ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکرد. 

ئەو بابەتە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لای بەشێک گەنجانی کورد ناڕەزایەتی لێکەوتەوە بە هۆی ئەوەی هیچ دەرفەتەێکیان بۆ ناڕەخسێ تاکو سەرۆکی هەرێمەکەیان لە نزیکەوە ببین. 

عەلی عادل خەڵکی بەغدایە و ناوبانگێکی زۆری هەیە، و پێشتریش لە ڤیدیۆکانیدا پەیامی تایبەتی بۆ سەرۆکەکانی جیهان ناردوە بەناوبانگترن پەیامەکەی بۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بوو تاکو بیبات بۆ ئەمریکا.