راهێنەرێک وا دەڵێت
ئەمساڵ بناری چیای کۆڕەک دەبێتە سەنتەرێکی جیهانی بۆ یاری پەرەگلایدەر
964+
ئاکام غەفور- خەلیفان
چەندین یاریزانی یانەی پەرەگلایدەری هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە چیای کۆڕەک سەرقاڵی راهێنان بوون، راهێنەری ئەو یانەیە دەڵێت، بڕیار وایە ئەمساڵ بناری چیای کۆڕەک دەبێتە سەنتەرێکی جیهانی بۆ یاری پەرەگلایدەر.
محەمەد عەباس راهێنەری یانەی پەرەگلایدەری هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: چیای کۆڕەک یەکێکە لە شوێنە گونجاوەکانی جیهان بۆ یاری پەرەگلایدەر، بۆیە بڕیاردراوە لەم ساڵەدا بناری چیای کۆڕەک بکرێتە سەنتەرێکی جیهانی بۆ ئەم یارییە.