تەندروستی عێراق بڕیاریداوە

زیاتر لە 2000 کارمەندی تەندروستی کەرکوک زەوی وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوکدا دابەشدەکات، تەندروستی پارێزگاکەش دەڵێت، پرۆسەی دابینکردنی زەوییەکان دەستیپێکردووە و ئەمە دووەم جارە پێیان دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی 9.2.2024، سامان یابە، وتەبێژی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، شوێنی زەوییەکان دیاریکراوە و باس لەوە دەکرێت کە بەشێکیان لە ناوچەی یارمتە بن، پێشتریش نزیکەی 150 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی تەندروستی پارێزگاکەدا دابەشکراوە.

بڕیارەکە هەموو کارمەندانی تەندروستی لە سنوری تازە، داقوق، حەویجە، دوبز و سەنتەری کەرکوک دەگرێتەوە و زۆرترین پارچە زەوی بەر کارمەندانی تەندروستی سنوری شاری کەرکوک دەکەوێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 31ـی ساڵی 2020 و نووسراوەکانی ژمارە 4263ـی ساڵی 2013 و 854ـی ساڵی 2020 زەوییان پێدراوە.

بەپێی قەزاکان ئەو فەرمانبەرانەی ناویان دەرچووە، بەمشێوەیەیە: 934 فەرمانبەری تەندروستی ناوەندیی کەرکووک، 905 فەرمانبەر لە حەویجە، 69 فەرمانبەر لە دووبز، 68 فەرمانبەر لە تازە و 270 فەرمانبەر لە داقوق، کە کۆی گشتیان دەکاتە 1385 فەرمانبەر.

لەم لینکەوە ناوی ئەو کەسانە بڵاوکراوەتەوە کە زەویان پێدەدرێت.

10 ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندرو...

10 ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە بە کۆرۆنا مردوون