بەکێ دەدرێ؟

فیفا کارتی شینی رەت کردەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە فیفا بەنیازە جگە لە کارتی زەرد و سوور کارتێکی نوێ بە جیهانی تۆپی پێ بناسێنێت و لە وەرزی داهاتوودا بەکاری بهێنێت.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردەوە، کارتی شین ئەگەر بێتە ئاراوە بەو یاریزانانە دەدرێت کە هەڵسوکەتێکی ناشرین و ناخوازراو بەرامبەر یاریزانانی بەرامبەر دەکەن یان ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان.

ئەگەر هاتوو یاریزان ئەو کارتە شینەی پێدرا، ئەوا بۆماوەی 10 خولەک لە دەروەی یاریگا دەمێنێتەوە و پاشان دەست دەکاتەوە بە یاریکردن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فیفا هێشتا کۆتا بڕیاری خۆی نەداوە کە کەی ئەو کارتە شینە لە یارییەکانیدا بەکار دێنێت.

هەر بۆیە فیفا ئەو دەنگۆیانەی بە تەواوی رەتکردەوە و پێدەچیت لە ئێستادا بەنیازی ئەوە نەبێت ئەم پلانە بخاتەڕوو.

ئاگاتان لە پلانەکەی فیفایە؟

ئاگاتان لە پلانەکەی فیفایە؟