لە نزیک سەرچاوەی زەڵم

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە بڕینەوەی چوار دار دەکۆڵێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە بڕینەوەی چوار دار دەکۆڵێتەوە، کە لە سەر و سەرچاوەی زەڵمەوە لە لایەن خاوەن باخێکەوە بڕاونەتەوە.

لیژنەی سەرپێچیی ژینگەیی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە چوونەتە شوێنەکە، خاوەن باخێک وتوویەتی رێگای بەردەمی فراوان بکات و بەوەش دارێکی بڕیوەتەوە و کاتێک باخەکەشی گواستووەتەوە بەشێکی هەرەسی هێناوە و سێ داری دیکە بەرکەوتوون.

سوبحان حوسێن، سەرۆکی لیژنەی سەرپێچیی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکەیان چوونەتە سەر باخەکە، بەڵام خاوەن باخەکەیان نەبینیوە و یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکە کەوتووەتە یەکشەممەی داهاتووەوە.

وتیشی، “ئەگەر رێگەپێدانی بۆ کرابێت و پێی وترابێت رێگاکەی بەردەم باخەکەی فراوان بکات، ئەوا ئاساییە، بەڵام سەربەخۆ کردبێتی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، یان سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت، یان بۆ هەر دارێک 500 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت”.

سەرچاوەی ئاوی زەڵم، ئاوێكی سازگار و ساردى بە شێوەى تاڤگە لێ دێتە دێتە خوارەوە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكەن و ناوچەكەش بووەتە شوێنێكی گەشتیاری لە سنووری هەورامان و پارێزگای هەڵەبجە.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: دەبێت تاقیگەکان چاودێری ژین...

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: دەبێت تاقیگەکان چاودێری ژینگەیی دابمەزرێنن