ئۆتۆمبێلێکی جۆری Jeep کراوەتە ئامانج

لە بەغدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا

964+

فەهمی نەبی

کەمێک لەمەوبەر دەنگی سێ تەقینەوەی بە‌هێز لە رۆژهەڵاتی بە‌غدا بیستراوە.

ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە، کەسێکە قسە دەکات دەڵێت، “فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج لە گەڕەکی مەشتەل لە بەغدا”.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی بووە و سێ کەسی لەناو بووە، بەڵام هێشتا هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی حەشدی شەعبی لەو بارەیەوە نییە.

بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج جۆری Jeep بووە و سێ کەسی تێدابووە.