کۆبوونەوەیک ئەنجامدراوە
بازرگانانی هەولێر داوای کەمکردنەوەی پارەی ڤیزای بەریتانیا دەکەن
964+
ژووری هەواڵ
ژووری بازرگانی هەولێر داوا لە کونسوڵخانەی بەریتانیا دەکات بڕی ئەو پارەیە کەمبکاتەوە کە وەکو رسومات لەبەرامبەر دابینکردنی ڤیزا لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، له كاتى نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤيزاش ئه‌وا پاره‌كه‌ى بۆ بگێڕدرێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، ژووری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور لەگەڵ شاندێکی ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى – به‌ريتانى (IBBC) کۆبوونەوە و داوای کەمکردنەوەی پارەی ڤیزایان لێکردوون.
نوێنه‌رانى IBBC بە بەرپرسانی ژووری بازرگانی هەولێریان وتووە، “ئه‌م پێشنياره به سه‌رووى خۆيان راده‌گه‌يه‌نن دواتر وه‌ڵامى ژوور ده‌ده‌نه‌وه”.
رسوماتی دابینکردنی ڤیزای بازرگانی لە 371 دۆلارەوە دەستپێدەکاتە تاوەکو دوو هەزار و 463 دۆلار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، ئەمڕۆ جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتی چاوی بە بازرگانان کەوتووە لەسەر هەمان مژار گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە بازرگانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستانی عێراق، ژینگەی بازرگانی ئێستا، دەرفەتە ئەگەرییەکان، و حکومەتی بەریتانیا دەتوانێت چی بکات بۆ یارمەتیدانی گەشەپێدانی پەیوەندی بازرگانی.
ژووری بازرگانی هەولێر دەڵێت، “لە کۆبوونەوەکەیاندا تيشك خرايه سه‌ر دره‌نگ هاتنه‌وه‌ى ڤيزا، زۆرجار ڤيزاكه ده‌كه‌وێته پاش بۆنه ئابووريه‌كه كه ئه‌مه‌ش هيچ سوودێكى نابێت بۆ بازرگان ياخود خاوه‌ن كۆمپانياكه، هه‌روه‌ها داواكرا گرنگى زياتر به ژوور بدرێت له هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى شانده بازرگانيه‌كان بۆ ديداره ئابووريه‌كان له‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربووان له چينى بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانيا و به‌رهێنه‌ران بن”.