ساڵێك به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان تێده‌په‌ڕێت
“چوومه شاره‌وانی بۆ كێلی قه‌بری منداڵه‌كانم داوای پاره‌یان لێكردم”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا تێده‌په‌ڕێت، كه به هه‌زاران كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێشتا له باكووری كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌ركه‌وتووی بوومه‌له‌رزه‌كه، به‌ده‌ست بێ ماڵوحاڵی و نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ده‌ناڵێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دانی دیكه روویان له شاره‌كانی دیكه كردووه.
ژنێك له‌وانه‌ی منداڵ و كه‌سوكاره‌كه‌ی له ده‌ست داوه، به گریان و دڵی پڕه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت “چی له قه‌ره‌بوو بكه‌م كه منداڵه‌كانمم لانه‌بێت”.
هه‌روه‌ها گله‌یی له به‌رپرسانی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت ” منداڵەکانی من لە ژێر خاکن، ئەوانیش لە ژیانێكی شاهانەییدا دەژین”.
ژنه‌كه باسی رووداوگه‌لی ناخۆش ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات، سه‌ردانی شاره‌وانی كردووه بۆ كێلی قه‌بره‌كانی منداڵه‌كانی، به‌ڵام داوای چوار هه‌زار لیره‌یان لێكردووه.
ساڵی رابردوو تیمێكی تۆری 964 رووماڵی كاره‌ساته‌كه‌ی باكووری كوردستانیان كرد و زانیارییه‌كانیان بۆ وه‌رگران گواسته‌وه.