وەزارەتی دەرەوەی ئێران وادەڵێت

هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا و عێراق و یەمەن ‘پێچەوانەی بانگەشەکانیانە’

964+

ژووری هەواڵ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزوتنەوەی حەماس دەنگۆی رەتکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەمزووانە وەڵامان دەبێت.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە نوێترین راگەیەندراویدا دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشمان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە سوریا، بەپێی سەرچاوەکان تا ئێستا 7 کوژراو و 18 برینداری لێکەوتووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا و عێراق و یەمەن پێچەوانەی بانگەشەکانیانە کە دەڵێن نامانەوێت جەنگ لەم ناوچەیە فراوان بێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان لە پاکستان، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس و بووە هۆی کوژرانی 10 کارمەندی ئەمنی.

‌هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی فریاکەوتنی روسی لە باکورین ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە تا ئێستا 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕانیش تا ئەم کاتە لە ناو ئاودا بەردەوامە.

ناکۆکی کەوتووەتە نێوان سودان و باشوری سودان لەسەر ناوچەی ئەببی پڕ لە نەوت، لە کۆی گشتی هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر تا ئێستا 52 کەس کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.