گرنگییەکەی چییە؟

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەرێم و سعودیەدا دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بە مەبەستی برەودانی وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و سعودیەدا دەستەی وەبەرهێنان لە ئامادەکاریدایە بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەرێم و سعودیەدا.

964 لە دەستەی وەبەرهێنانەوە زانیویەتی، شاندێکی وەبەرهێنانی سعودی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە بەم نزیکانە دێنە هەولێر و یەکێک لە باسەکانیان کردنەوەی ئەو هێڵە ئاسمانییە دەبێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، حکومەتی هەرێم بە نیازە سەنتەرێکی بەبازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان دابمەزرێنێت و شاندێکی باڵای سعودیەش دێنە هەولێر و دەیانەوێت بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ سعودییە بگوازنەوە.

وتیشی، “هاتوچۆی ئەو بەرهەمانە لە رێگەی هێڵی ئاسمانییەوە دەبێت، بۆیە یەکێک لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو شاندەی سعودیە قسەکردنە لەسەر کردنەوەی و ئامادەکاریی تەواو بۆ دەستپێکردنی”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخ بە بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران دەدات.

“کردنەوەی ئەو هێڵە ئاسمانییە لەگەڵ سعودییە دەرگای وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەکانی تریش لەگەڵ ئەو وڵاتە واڵا دەکات”، وتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان وای وت.

گەشتی ئاسمانیی نێوان سنە و سلێمانی دەستپێدەکات

گەشتی ئاسمانیی نێوان سنە و سلێمانی دەستپێدەکات