دیمه‌نی به‌شێك له ماتۆڕه‌كانى پێنجوێن، لاى راستى سه‌ره‌وه‌ى وێنه‌كه‌ش زانا ره‌حمان قایمقامى پێنجوێن ... وێنه: Awder Photographer
كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان بۆ دروست ده‌كه‌ین
قایمقام ماتۆڕسواره‌كانى پێنجوینی كۆكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پێنجوێن، قایمقام ته‌واوى ماتۆرسواره‌كانى سنووره‌كه‌ى له هۆڵێك كۆكرده‌وه و پێی وتن ده‌مانه‌وێت سه‌لامه‌ت بن و كۆمه‌ڵه‌یه‌كیشتان بۆ دروست ده‌كه‌ین.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له قایمقامیه‌تى پێنجوێن هه‌یه له سنوورى قه‌زاكه‌یان نزیكه‌ى 200 ماتۆرسوار هه‌ن، به‌شێكیان بۆ كار‌و كاسبى و به‌شێكیش بۆ وه‌رزش و سه‌ركێشی و هه‌ندێكیش بۆهاوكاری و یارمه‌تیدان به‌كار ده‌هێنن.
زانا ره‌حمان، قایمقامى پێنجوێن به 964ـى وت، ماتۆڕسواره‌كان وه‌ك هه‌ر توێژێكی دیكه بۆ ئه‌وان گرنگن بۆیه كۆیانكردوونه‌ته‌وه.
وتیشی “ده‌مانه‌وێت هه‌موو ماتۆڕسواره‌كان سه‌لامه‌ت بن و له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تیش كۆیان بكه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ر كێشه‌و گرفتێك كه هه‌یانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كۆكردنه‌وه‌ى ماتۆڕسواره‌كان له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى “پێنجوێن شارى فێربوونه” كه پێشتریش چین و توێژه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك كاسبكار، مامۆستایانى ئایینى، مامۆستای قوتابخانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كان و خه‌ڵكانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازییان كۆكردووه‌ته‌وه و قسه‌ى پێویستیان له‌گه‌ڵ كردوون.
قایمقام ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه ده‌یانه‌وێت دواى رێكخستنى ماتۆڕسواره‌كان پێشبڕكێیان بۆ سازبكه‌ن، وتیشی “ماتۆڕسوار هه‌بووه له چیا ئاگرى كوژاندووه‌ته‌وه چونكه ئه‌و شوێنه‌ى ئاگرى لێ كه‌وتبووه‌وه ئۆتۆمبێلى ئاگركوژێنه‌وه پێى نه‌ده‌گه‌یشت”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەک لە گەنجانی ئامادەبووى كۆبونه‌وه‌كه بۆ سەرپەرشتی کردنی سەرجەم ئەو کەسانەی ماتۆڕ بەکار دەهێنن لە سنووره‌كه‌دا.