کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجام دەدەن

سودانی: بۆ گیانی کوژراوانی بۆردوومانەکەی دوێنێ شەو ماتەمینی رادەگەیەنین

964+

فەهمی نەبی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەوانەی لە بۆردوومانەکەی “قائیم و عەکاشات” کوژران، ماتەمینی گشتی رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی لە پەیامێکدا دەڵێت، بڕیارماندا لەسەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت ماتەمینی رابگەیەنین، لەپێناو رێزگرتن لە گیانی ئەوانەی لە هێرشەکەی دوێنێ شەو کوژران.

کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا بەردەوامن، سودانی بڕیاریداوە سبەی یەکشەممە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا له‌ کۆشکی سپی وتی: “پێش دەستپێکردنی هێرشه‌كانمان، پێشتر حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردبووەوە”.

دوێنێ شەو ئاسایی تێپەڕنەبوو، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا 85 شوێنیان لە سوریا و عێراق بۆردوومان کرد، بەپێی راگەیەنراوی فەرمی حکومەتی عێراق، لە هێرشەکاندا 16 کەس کوژراون و 25 کەسى دیکەش بریندار بوون.

لە هێرشەکەى شەوى رابردوو 16 کەس کوژراون

لە هێرشەکەى شەوى رابردوو 16 کەس کوژراون

فەرماندەی سەربازی ناوەندی ئەمریکا: 85 شوێنمان لە عێراق ...

فەرماندەی سەربازی ناوەندی ئەمریکا: 85 شوێنمان لە عێراق و سوریا بۆردوومان کرد