جامی ئەفریقا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
جامی ئه‌فریقا: ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ماڵ ئه‌ركی قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له جامی ئه‌فریقا ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤواری میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، رووبه‌ڕووی تیپێكی به‌هێز ده‌بێته‌وه له قۆناغی هه‌شتدا، ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی مالییه، كه تا ئێستا ئاستێكی به‌هێزی پێشكه‌ش كردووه.
یارییه‌كه كاتژمێر 8ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت.
دواتر له كاتژمێر 11ی شه‌ودا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كاپ ڤێردی و باشووری ئه‌فریقا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده تا ئێستا باش هاتوون و ئاستی باشیان پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها تیپی به‌هێزی وه‌ك مۆریتانیا و مه‌غریبیان ده‌كردووه، بۆیه هه‌ردوو تیپ وه‌ك سوپرایز له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌بینرێن.
نه‌یجیریا و كۆماری كۆنگۆ له پێش كۆتایین
له قۆناغی هه‌شتی جامی ئه‌فریقا، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به سه‌ركێشییه‌كانی ئه‌نگۆلا هێنا و به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو كرا و تاكه گۆڵی یارییه‌كه ئه‌دیمۆلا لۆكمان تۆماری كرد.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری كۆنگۆ خۆی گه‌یانده پێش كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی به 3-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی گینیای برده‌وه، ئه‌مڕۆش دوو تیپی دیكه ده‌گه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی.