هەڵبژاردەی ژاپۆن فۆتۆ: جامی ئاسیا
جامی ئاسیا
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی پێشوه‌خته ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ رۆژێكی هه‌ستیاره له جامی ئاسیا و چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی دوو تیپی گه‌وره ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ، یاریی كۆتایی پێشوه‌خته و لوتكه‌ی خوله‌كه، له نێوان ئێران و ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ردوو تیپ به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ن، به‌ڵام له چانسی خۆیان، ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان ده‌رده‌كرێت و براوه‌كه‌ش ده‌چێته قۆناغی پێش كۆتایی.
له یاریی دووه‌میشدا كاتژمێر 7ی ئێواره، قه‌ته‌ڕی میواندار تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌بینێت، كاتێك رووبه‌ڕووی ئۆزباكستان ده‌بێته‌وه.
قه‌ته‌ڕ تا ئێستا تیپی زه‌حمه‌تی نه‌بینیوه و ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ركابه‌رێكی به‌هێز ده‌بێته‌وه، براوه‌شیان ده‌گاته پێش كۆتایی.