حاسڵاتی ئەمڕۆ
ئەمریکا عێراق و سوریای بۆردومان کرد و ئاگربەستی غەزەش نزیکە
964+
ژووری هەواڵ
سوپای ئەمریکا هەڕەشەکانی خۆی گەیاندە جێ، شەوی رابردوو هێرشەکانی بۆ سەر پێگه‌ی سه‌ربازی گروپه‌كانی سه‌ر به‌ئێران له‌عێراق و سوریا دەست پێ‌کرد، زانیارییەکان دەڵێن به‌م هۆیه‌وه‌نزیكه‌ی30 كه‌س كوژران.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت و وتیشی له‌كات و شوێنی دیكه‌ش، كه‌خۆمان هه‌ڵیانده‌بژێرین، گورزی خۆمان دەوەشێنین.
عێراق نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمریکا لەناو خاکەکەیداو دەڵێت ئەنجامەکەی خراپ دەبێت، کۆشکی سپیش دەڵێت پێش هێرشەکان حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا دەڵێت: بریکارەکانی ئێران چەند ساڵە یاری بە ئاگر دەکەن، ئێستا ئاگرەکە خۆیان دەسوتێنێت و هەموویان لەناو دەبات.
به‌رپرسێكی حه‌ماس به‌رۆیته‌رزی راگه‌یاند، پێشنیازی ئاگربه‌ستمان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵاممان نه‌داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، به‌رپرسانی حه‌ماس سه‌باره‌ت به‌رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست، بوونه‌ته‌دووبه‌شه‌وه.
ئیسرائیل نیازی فراوانکردنی هێرشەکانی هەیە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ده‌ڵێت، دوای خان یونس، هێزه‌كانیان به‌ره‌و شاری ره‌فه‌ح جوڵه‌پێده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنووری میسر.