دوو ئیدارەشیان لەگەڵە

سلێمانی و هەڵەبجە مانگی رابردوو نزیکەی 22 ملیار دیناریان کۆکردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی مانگی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە نزیکەی 22 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 1.1.2024 تا 31.1.2024 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 21 ملیار و 23 ملیۆن و 835 هەزار و 658 دینار بووە.

بە پێی ئامارەکانی ماڵپەڕەکە، مانگی یەک داهاتی پارێزگای سلێمانی کەمبووەتەوە بە بەراورد لە چاو مانگەکانی دیکەی ساڵی رابردوو.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵپەڕەکە، کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتییە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت ساڵی 2022 دەستی بە پەخش کرد، بە شێوەیەکی رۆژانە، هەفتانە، مانگانە و ساڵانە داهاتەکانی چوار سنووری ئیداری بڵاودەکاتەوە.

داهاتی ساڵێکی سلێمانی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە

داهاتی ساڵێکی سلێمانی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە