دیمەنێکی گشتی شاری سلێمانی- وینە: 964
10 جۆر داهات کۆکراوەتەوە
داهاتی ساڵێکی سلێمانی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە و بەسەر 10 زۆرترین جۆری داهاتدا دابەشكراوە.
داهاتەکە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دوو، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتییە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.
داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی لە گەنجینەكان بەپێی جۆری داهات دابەشكراوە بۆ 10 زۆرترین جۆری داهات كە بریتین لە داهاتی رسووماتی راستاندن و چەند جۆرێکی دیکەی داهات.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.