عێراق

داهاتى نەوت بۆ مانگى یەک زیاتر بووە لە 8 ملیار دۆلار

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە مانگى یەکى رابردوودا، عێراق زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە و داهاتەکەشى زیاتر بووە لە هەشت ملیار دۆلار.

بەپێى ئامارى پێشوەختەى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق “سۆمۆ”، لە مانگى یەکى 2024دا، کۆی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە (103) ملیۆن و (508) هەزار و (438) بەرمیل، تێکڕای رۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل بووە.

سۆمۆ ئاشکراى کردووە، تێکڕاى هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار و 53 سەنت فرۆشراوە.

مانگی رابردوو داهاتى نەوتى عێراق زیاتر لە 8 ملیار دۆلار...

مانگی رابردوو داهاتى نەوتى عێراق زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە