کەش و هەوا
جەویش ساردتر دەبێت
بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی پارێزگای هەولێر هەیە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لەکاتی باران بارین ئەگەری بەفر بارین هەیە بە تایبەت ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات.
هەر بە پێی پێشبینیەکان، ئەو کەشەی هەیە سبەینێش بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان دوو بۆ پێنج پلە نزمتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2.2.2024
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / ڕۆژ ئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەنزیکەی 2 تـــــا 5 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 6 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى