لە 13 هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەکات

نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاری کرا

964+

پێشەوا محەمەد

نرخی ئەمپێڕێک کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی رابردوو لەنێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دینار دیاری کراوە، جگە لەو مۆلیدانەی کارەبای زۆرتریان داوە.

بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەو مۆلیدانەی کاتی کارکردنیان کاژمێر حەوتی بەیانی بۆ یەکی شەوە نرخی ئەمپێڕێکیان لەنێوان 18 بۆ 19 هەزار دیناردایە. ئەوانەش کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخی ئەمپێڕێکیان لەنێوان 21 بۆ 23 هەزار دیناردایە.

بە پێی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، مانگی رابردوو مۆلیدەکان 320 بۆ 345 کاتژمێر کاریان کردووە.

مۆلیدەکان لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ بۆ یەکی شەو کارەبا دەدەن، بەیانیانیش کاتژمێر حەوت بۆ هەشت کارەبا دەدەنەوە هاوڵاتیان، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە کاتژمێرەکەی بەیانی نادەن و لە کاتژمێر یانزەوە کار بە مۆلیدەکانیان دەکەن.

“پێویستە لە کاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانیدا مۆلیدەکان لە ماوەی 10 خولەکدا کاربکەن، ئەگەر زیاتریان پێبچێت سزا دەدرێن”، راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی وادەڵێت.

هەر خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی دەبێت دانەیەکی یەدەگی هەبێ...

هەر خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی دەبێت دانەیەکی یەدەگی هەبێت