لە ماوەی مانگی رابردوودا

44 کۆڵبەر بریندار کراون و شەشیش کوژراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی 31 رۆژی مانگی یەکی ئەمساڵدا، 44 کۆڵبەر بریندار کراون و شەشی دیکەش کوژراون، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، زۆرینەی حاڵەتەکان بە تەقەی راستەوخۆ بووە.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، لە بریندارەکان شەشیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن و بە گوللـە پێکراون.

زۆرترین قوربانییەکان لە دانیشتوانی پارێزگای کرماشان تۆمار کراون، دوای ئەویش پارێزگای سنە دێت.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، هۆکاری 40 بریندار و شەش کوشتنی کۆڵبەرەکان تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە. ئەوانی دیکەش یەک هەڵدێران لە شاخ هەبووە، دوو حاڵەتی بەردتێگرتن هەبووە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و دوو حاڵەتی بریداریش هەبووە بە لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

ئاماری رێکخراوەکە دەریدەخات، ساڵی 2023 زیاتر لە 300 کۆڵبەر بریندار کراون و کوژراون.

رێکخراوی هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکیان گرتووە و ...

رێکخراوی هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکیان گرتووە و برینداریان کردووە