مامۆستایەک دەردەکەوێت لە یەکێک لە خوێندنگەکان وانە دەڵێتەوە - وێنە: لە سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە
لە عێراق
زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار خوێندکار پارە وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار خوێندکار لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا بۆ وەرگرتنی خەرجی دارایی تۆمار کراون، وەزارەتی کار و کاروباری عێراق دەڵێت، داتا و زانیارییەکانیان رەوانە وەزارەتی پەروەردە کراوە بەمەبەستی داواکردنی خەرجی پێویست بۆیان.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بڕی ئەو خەرجییەی پێویستە بۆ ئەو خوێندکارانە دابین بکرێت بریتییە لە 84 ملیار دینار.
ئەو خوێندکارانەی کە پارەکەیان پێدەدرێت لەگەڵ داتای شایستە دارییەکانیان رەوانەی وەزارەتی پەروەردە کراوە بەمەبەستی داواکردنی خەرجی و ئەو خوێندکارانەش پارەیان پێدەدرێت کە خێزانەکانیان تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
پڕۆژەکە لە چوارچێوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدایە، کە لە بودجەی 2023 – 2024 – 2025دا ئاماژەی پێدراوە.
بە پێی یاسای بودجەی عێراق، ساڵانە چوار ملیار دۆلار بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دابین کراوە و ملیۆنێک و 700 هەزار خێزان مانگانە 200 دۆلاریان پێدەدرێت.