"دەست و قاچیان بەستووە"

رێکخراوی هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکیان گرتووە و برینداریان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان دەستگیر کردووە و زۆریان ئەشکەجە داوە و دواتریش بە گوللـە قاچیان بریندار کردووە.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 31.1.2024 بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەقزە و لە کاتی لێدان و ئەشەکەنجەدانیدا ئێسقانی چەند شوێنێکی جەستەی شکێندراوە.

ئەوەش هاتووە، “دوای ئەشکەنجەدانی دەست و قاچی بەستراونەتەوە و گوللـەیەکیش بە قاچییەوە نراوە”.

ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون و بە پێی زانیاریی رێکخراوەکە، زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرکەوتوون.

“ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە لەژێر چارەسەری پزیشکدایە و بە وتەی پزیشکەکان دەبێت چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت تاکو تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە جێگیر دەبێتەوە”، ئەوەش زانیاریی ناو راگەیەندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.

"پاسدار کۆڵبەرێکیان کوشت"