تیمێکی مینهەڵگرەوە لە کاتی ئەرکەکەیاندا - وێنە: 964
هۆشیاری بڵاودەکاتەوە
خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
دەزگای گشتیی کاروباری مین لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ خاچی سووری نێودەوڵەتی واژۆ کردووە و بەرپرسێکی دەزگاکە دەڵێت، لە بوواری هۆشیاریدا هاوکارییان دەکات.
دەزگاکە ئێستا سەرقاڵی نوێکردنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەیە کە لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان واژۆی کردووە.
عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، خاچی سوور هاوکاریی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەکات بەرامبەر بە مین و مەترسییەکانی.
دەشڵێت، جگە لەوەش بەڵێنیان داوە هاوکاریی هەندێ کەرەستەمان بکەن و دابینی بکەن بەتایبەت کەرەستەکانی مینهەڵگرتنەوە.
دەزگاکە خۆی نۆ تیمی هۆشیاریی هەیە و بە شێوەیەکی گەڕۆک هۆشیاری لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بڵاودەکەنەوە.
“هەر لەمساڵدا لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ رێکخراوی TIFـی سلۆڤینیدا کردووە و ئۆتۆمبێل بۆ بەشێک لە تیمەکانمان دابین دەکەن”، ئەوەش قسەی عەلی میرانە.