چاڤی، راهێنەری بارسا وێنە : ئاژانسەکان
بە چ بۆنەیەک؟
کەسوکاری چاڤی ئاهەنگیان گێڕا
964+
سۆما حەکیم زادە
خێزانەکەی چاڤی زۆر جیاواز پێشوازیان لە بڕیارەکەی چاڤی کرد و بارودۆخی ئەندامانی خێزانی راهێنەری بارسا تەواو جیاوازە.
کەسێکی نزیک لە خانەوادەی چاڤی بە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی وتووە: ئێمە زۆر خۆشحاڵین و دڵمان زۆرخۆشە بەو بڕیارەی چاڤی، کە بە نیازە لە مانگی حوزەیران بارسا جێبهێڵێت.
کەسوکاری راهێنەرەکەی بارسا چیتر ناتوانن بەرگەی ئەو مەرج و فشارانە بگرن، لەسەر چاڤییە، بۆیە دوای راگەیاندنی ئەو هەواڵە، ئاهەنگێکی تایبەتیان لەناو خێزانەکەدا رێکخست.
چەند رۆژ لەمەوبەر لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا چاڤیی راهێنەری یانەی بارسا رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە پۆستەکەی دەهێنێ، بەم بڕیارە یاریزانانی بارسا و هەوادارانی یانەکە تووشی ناڕەحەتی بوون.