بانکى هودا کە لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکاوە خرایە لیستى سزاکانەوە وێنە: شەرقییە
لەسەر ئەو بانکەى خرایە لیستى سزاکانى ئەمەریکاوە
راگەیەنراوێک لە بانکى ناوەندییەوە
964+
وریا فەتاح
بانکى ناوەندى عێراق، رونکردنەوەیەکى لەبارەى سزادانى بانکى هوداى عێراقى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەبێ مامەڵەکردن بە دۆلارى ئەمەریکى، بانکەکە لە کارکردن بەردەوام دەبێت.
لە روونکردنەوەکەدا، بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەرهوداى عێراقدا سەپاندووە و هۆکارەکەی بۆ چالاکییەکانی لە ساڵی 2022 گەڕاندووەتەوە.
بانکى ناوەندى باسى لەوەشکردووە، بانکەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بەبێ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی و رێگەی پێدراوە مامەڵە بە دراوی بیانی دیکە بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی هودای وەک دامەزراوەیەکی سەرەکی بۆ سپیکردنەوەی پارە پۆلێن کرد و خستییە لیستى سزاکانییەوە.
وەک ئەوەى وەزارەتى گەنجینە خستوویەتییەڕوو، بانکى هودا سوودی لە دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە بۆ پشتیوانیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان، بەتایبەتیش فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران.