لە ئیبراهیم خەلیل بنکەی هاتوچۆیان بۆ دانرا

ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەیان دەرەوەیە چیتر ناتوانن سەرپێچی بکەن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەمەوبەدوا سەرپێچی ئۆتۆمبێلی ژمارە بیانی تۆماردەکرێت و سزادەدرێن، پێشتر تۆمار دەکران، بەڵام سزاکەیان جێبەجێ نەدەکرا.

ماوەیەکە وەزارەتی ناوخوی هەرێم سەرقاڵی جێگیرکردنی ستافێکی پۆلیسی هاتوچۆن لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بۆ ئەوەی سیستمەکە کارا بکرێت و ئۆتۆمبێلە بیانییەکانیش سزای سەرپێچی خۆیان بدەن وەک چۆن ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارە عێراقن لە دەرەوە سزای سەرپێچی دەدەن.

ئەو سەرپێچیانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم تۆمارکراون، بە زیاتر لە 20 ملیار دینار مەزەندە دەکرێت لەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە بیانییەکان.

ئیبراهیم نەجمەدین، شوفێرێکی بارهەڵگرە لە لە کوردستانی باکورەوە کەرەستە دێنێتە باشور بە 964ـی وت، پێویست بوو پێشتر لەوە ئاگادارکراباینەوە کە ئەم سەرپێچیانە تۆماردەکرێن، چەندین جار پرسیارمان کردووە وتوویانە تەنیا بۆ ناوخۆیە، داوا دەکەین لەو سەرپێچیانە خوش بن و سەر لەنوێ ئەم هەنگاوە بنێن و ئێمەش بەیاساکان پابەند دەبین.

موقەدەم محەمەد سلێمان وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی وت، “هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و بنکەیەکی هاتوچۆمان لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل داناوە بۆ ئەوەی لەکاتی دەرکردنی بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ راستەوخۆ سزای سەرپێچی وەربگرین”.

وتیشی، سەبارەت بەو سەرپێچیانەی رابردوو، دووبارە چاوەڕێی بڕیاری وەزارەت دەبن و نازانین لەو سەرپێچییانە خوش دەبن یان لێیان وەردەگرن کە بڕیارەکە دەرچوو یەکسەر جێبەجێی دەکەن. محەمەد سلێمان وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قەرەباڵغی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هیشتا چارەسەر نەبوو...

قەرەباڵغی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هیشتا چارەسەر نەبووە